لەسەر ئەرکی رێبازفاوندەیشن، کتێبێک بۆ راگەیندکاران بەچاپ گەیندرا

کتێبی هونەرەکانی رۆژنامەوانی (تەلەفزیۆن..رادیۆ..رۆژنامە..میدیای ئەلیکترۆنی)، بەچاپ گەیەندرا. ئەم کتێبە لەسەر ئەرکی رێکخراوی رێبازفاوندەیشن ئەنجامدراوەو، کتێبێکە بۆ خوێندکاران و قوتابیانی بەشە ئەکادیمیەکانی راگەیاندن لەزانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و بۆ رۆژنامەنووسان و هەمووان کە پێویستە باشترو دروستر لەمیدیای پرۆفیشناڵی حاڵی بن، تاوەکو میدیا نەبێتە ئازار بەخش بۆ کۆمەڵگاو ئەبدەیتی میدیای مەنهەجی لەناوەندەکانی خوێندنی میدیاییدا بکرێت. ئەم کتێبە لە قەبارەی ٣٠٠ سێ سەد لاپەڕەییدا، لەنووسینی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. سامان جلال)ە. ناوەرۆکی ئەم کتێبە، سوود لە ئەزموونی راگەیاندنی جیهانی و زمانی ئینگلیزی و دواهەمین پێشکەوتنەکان لەمیدیادا خراوەتەروو. ا وەک دیاری لەلایەن رێکخراوی رێبازفاوندەیشن، بەخۆرایی بەسەر ناوەندە ئەکادیمیەکانی راگەیاندن لەهەرێمی کوردستاندا دابەش کرا.
×