ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە

لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ڕێباز فاوندەیشن بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە لە بەرواری ٥/٢/٢٠٢٠ ،خوێنکدکارانی زانکۆی سلێمانی لە بەشی راگەیاندن کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان بە سپۆنسەر و هاوکاری ڕێباز فاوندیشن .پرۆژەی خوێندکاران مندالانی هیوا بێ هیوا ناکەن ئەنجامدا کە تێیدا ستافی ڕێکخراو و خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی منداڵانیان کرد لە نەخۆشخانەی هیوا بە مەبەستی پێشکەش کردنی دیاری بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە و وەک پاڵپشتییەکی دەروونی بۆ توشبوان هیوای زوو چاکبوونەوە بۆیان .وەک ڕێباز فاوندەیشن بەردەوام کارمان کردووە بۆ باشتر کردن و بەرەوپێشبردنی کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردەو مرۆیی بەردەوام هەموو جۆرە پاڵپشتیەکمان بۆ دەربڕیون بۆ ئێستاو داهاتوو هەروەک چۆن لە ڕابردوودا پاڵپشت بووین..

×