خولێكی تایبەت بە (فێربوونی زمانی هێما و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نابیستان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتیه‌وه‌)

 

ڕێباز فاوندەیشن بەردەوامە لە کاروچالاکیەکان بۆ خزمەتکردن بە تەواوی چینو توێژەکان لە پێناو په‌ره‌پێدانی کۆمەڵگە. لە ڕێكه‌وتی ٢٦/٠١/٢٠٢٠ بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی هەڵستا بە ئەنجامدانی خولێكی تایبەت بە (فێربوونی زمانی هێما و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ نابیستان لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتیه‌وه‌) بۆ مامۆستا و کارمەندانی پەیمانگای هیوای نابیستان، ڕێباز فاوندەیشن بەردەوامە لە خزمەتکردنی کەرتی تەندروستی و پەروەردەیی و مرۆیی.

×