بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی یەکبوونی کۆمەڵایەتی سلێمانی , باشتر کردنی رەوشی کارەبا

لە بەرواری ١٥/١/٢٠٢٠ لە درێژەی کارو چالاکیەکانی ڕێباز فاوندەیشن بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی یەکبوونی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەمەبەستی باشتر کردنی رەوشی کارەبا دانانی سیستمێکی یەکگرتوو بۆ مۆلیدە تایبەتەکان دانان و پێشنیار کردنی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ باشترکردنی دۆخی ئێستاو داهاتووی کارەبا ، بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوندیدارەکان نێوەندگیریەک بە ناونیشانی (نەبوونی سیستمێکی یەکگرتوو بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان) لە نێوان هەریەکە (بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی خاوەن مۆلیدا تایبەتەکان) ئەم نێوەندگیریەکە بە چاودێری ڕاستەوخۆی ڕێکخراوی (یو پی پی ) ئیتاڵی کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە سپۆنسەرکرابوو بە ئامادە بوونی بەڕێزان (ئازاد محمد) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، (ئاکۆ علی) جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ،(حاکم بێستوون )نوێنەری قایمقامی سلێمانی ،ڕووبار نوری نوێنەری دابەشکردنی کارەبا،( ئەندازایار کامیل ) نوێنەری گشتی کارەبای سلێمانی کمال جلال نوێنەری کۆمەڵە مۆلید ئەهلیەکان نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی .لە دوای ڕونکردنەوەی کێشەکانی گەیشتینە چەند ڕاسپاردەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەباو سیستەمێکی گونجاو بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان .

×