خۆپاراستن لە هۆشیاریەوە دەست پێدەکات

لە مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک

ڕێباز فاوندەیشن لە بەرواری ١٧/١٠/٢٠٢٠ بە هەماهەنگی تیمی فری دکتۆر سەردانی گوندەکانی شارباژێری کرد هەڵمەتی ماڵبەماڵمان ئەنجامدا لەم هەڵمەتەدا دوای سەردانی کردنی ماڵەکان ڕێنمایی و زانیاری پێویست بە خانمان دەدەرێت لەسەر نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و راهێنانیان پێدەکرێت لەسەر چۆنێتی ئەنجام دانی پشکنینی خۆیی و بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە و بڵاوکراوەی تایبەتیان پێدەدرێت لەسەر نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک.

شایەنی باسە ئەم هەڵمەتە پرۆژەیەکی درێژ خایەنەو ساڵانە لە مانگی ئۆکتۆبەردا چالاکیەکانی بە ئەنجام دەگەیەندرێت.

×