‎ بڕوانامە بەسەر بەشداربوانی خولی فێربونی نوسین و خوێندنەوەی (زبر-برایڵ)کە بۆ نابینایان ئەمجام دراوبوو دابەشکرا

لە بەرواری ٣٠/٠٦/٢٠٢١ لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ڕێکخراوی ڕێباز فاوەندەیشن کە خولێکی نوسین و خوێندنەوەی بۆ نابینایان کردوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕۆشنای دڵ کە تێیدا نابینایان فێری خوێندنەوە و نوسین کران بە شێوازی (زبر-برایڵ) خولەکە ماوەی دوو مانگی خایاند بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکان وترانەوە لەلایەن ڕاھێنەر (مامۆستا شەماڵ و مامۆستا سۆزی ) لە کۆتایدا بروانامە بە ئەندامانی بەژداربوی خولەکە بەخشرا

‌‌‎ڕێکخراوی ڕێباز فاوەندەیشن بۆ خزمەتکردن و بە بەسەرکردنەوەی نابینایان و ئاگادار بوون لە ھەستیان، ھەستا بە کردنەوەی ئەم خولە، بۆ ئەوەی نابینایانیش وەک کەسانی ئاسای توانای نوسین و خوێندنەوەیان ھەبێت لە  ژیانی ڕۆژانەیاندا سودی لێوەربگرن

‎جێی باسە ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بڕوانامەی سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشیە ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن لە پای پێشکەش کردنی خزمەت و هاوکاری بە نابینایان و سەرجەم چین و توێژەکان. 

.‌‌‎ھەروەھا ڕێکخەری گشتی ڕێکخراوی ڕێباز فاوەندەیشن بەڵێنی دا لە  داهاتوودا بەردەوام بێ لە خزمەتکردن و هاوکاریکردنیان

×