زیاتر لە 350 منداڵ سودمەندبوون لە پاکیچى پاراستنى تەندروستیى ددانەکان

پاکیچى تەندروستى ددانەکان دیارییەکى ڕێباز فاوەندەیشن بوو کە خۆى لە دابینکردنى فڵچە و مەعجونى ددان و خاولى و چیرۆکێک لەبارەى پاکڕاگتنى ددانەکان و هەندێک ڕێنمایى گشتى لەبارەى تەندروستى ددانەوە لە خۆدەگرت. ئەم پاکیچە بەسەر زیاتر 350 منداڵى هەردوو باچخەى ساوایانى ( مەستان و سارا ) لەناو سەنتەرى قەزاى هەڵەبجەى تازە لەڕۆژانى 21 و 22 ى تشرینى دووەم ، 2017 دا لە دوو بۆنەى جیاوازدا دابەشکران. هەر لەو دوو بۆنەیەدا ، پزیشکێکیش بە هاوکارى ڕێباز فاوندەیشن بانگێشت کرابوو بۆ پشکنینى ددانى ئەو منداڵانە و ڕێنمایى پێویستیان لەبارەى چۆنێتى پاراستنى ددانەکانیاوە پێدرا.

×