پرۆژەی هۆشدارى لەبارەى نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک ....

 

رێباز فاوەندەیشن بە هەمئاهەنگى لەگەڵ تۆڕى هاوبەشى ڕێکخراوەکانى ژنان چالاکییەکى هۆشدارى لەبارەى نەخۆشى شێرپەنجەى مەمک بۆ ژنانى بەندیخانەى چاکسازى ژنان لە سلێمانى کردەوە. لە میانەى چالاکییەدا ، لەپاش پێدانى ڕێنمایى و زانیارى لەبارەى نەخۆشییەکەوە ، ژنانى ئەو بەندیخانەیە پشکنینى جەستەییان لەلایەن پزیشکێکى پسپۆڕى ژنەوە بۆ ئەنجامدرا بەمەبەستى زانینى هەر نیشانەیەک کە ڕەنگە سەرکێش بکات بۆ ئەو نەخۆشییە. هەروەها بەشداربووان نامیلکەیەکى تایبەتیان پێبەخشرا کە تێدا چۆنێتى ئەنجامدانى خود-پشکنین بۆ نیشانەکانى نەخۆشییەکە ڕوونکراوەتەوە. سوودمەندانى چالاکییەکە 37 ژن بوون.

×