خولى ڕاهێنانى هونەرى شارەزایى و چارەسەرکردنى دڵەڕاوکێ لە دەربەندیخان

لەپاش ڕوودانى ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەى کە هەرێمى کوردستان و ناوچەکەى گرتەوە ، شارۆچکەى دەربەندیخان یەکێک بوو لە شوێنانەى کە بە داخەوە زۆرترین زیانى پێگەیشت ، بڵاوبوونەوەى ترس و دڵەڕاوکێ یەکێک بوو لە دەرئەنجامە خراپەکانى ئەو کارەساتە بەجۆرێک کە هێشتا کاریگەرییەکانى لەسەر خەڵکى ئازیزى ئەو شارۆچکەیە ماوە. رێباز فاوەندەیشن بە هەمئاهەنگى لەگەڵ فەرمانگەى خۆپاراستنى تەندروستى دەربەندیخان خولێکى ڕاهێنانى بۆ تیمێکى تەندروستى ئەو قەزایە کردەوە لە بەروارى 28 تا 30 ى کانونى دووەمى 2018 لەسەر هونەرى شارەزایى و چارەسەرکردنى دڵەڕاوکێ . ئێستا ئەو تیمە ئامادەن بۆ ئەوەى بتوانن هاوکارى خەڵکى ئازیزى دەربەندیخان بدەن بۆ کەمکردنەوەى کاریگەییەکانى دڵەڕاوکێ و لە داهاتوودا سەردانى شوێنە گشتییەکان دەکەن لەو شارۆچکەیە بۆ ئەو مەبەستە.

×