خولى هۆشیارى لەبارەى شێرپەنجەى مەمەک لە گەرمیان

ڕێباز فاوندەیشن خولێکى هۆشیارى لەبارەى شێژپەنجەى مەمک بۆ دانیشتوانى چەند گوندێکى ناوچەى گەرمیان کردووە. خولەکە لە بەروارى 16 ى مایسى 2018 دەستپێکرد و ماوەى دوو ڕۆژ دەخایەنێت. بەشداربووان لەڕێگەى پزیشکێکى شارەزاوە ناسێنران بە چۆنێتى خۆپاراستن لەو نەخۆشییە و هۆکار و سەرهەڵدانى و پشکنینى جەستەیى سەرەتایش بۆ ئەگەرى هەبوونى ئەو نەخۆشییە بۆ بەشێک لە بەشداربووان ئەنجامدا. هاوکات ، ڕێباز فاوندەیشن پاکیجێکیشى وەک دیارى بەخشییە هەر یەک لە بەشداربووان کە خۆى لە بڵاوکراوەیەکى ڕێکخراوەکەدا لەبارەى نەخۆشییەکە و لەچکێک و بۆنێکدا بینییەوە. بە گشتى ، 80 ژنى ئەو چەند گوندە سودمەندى ڕاستەوخۆى خولەکە بوون.

×