خولى فریاگوزارى سەرەتایى لە قەزاى کفرى

 

رێباز فاوندەیشن بە هەماهەنگى لەگەڵ ڕێکخراوى زینگى بۆ تەندروستى و خزمەت خولێکى فریاکەوتنى سەرەتایى لە شارۆچکەى کفرى بۆ ژمارەیەک کارمەندى تەندروستى و فێرخواز لەو سنورە کردەوە. خولەکە لەبەروارى 24 و 25 ى حوزەیران ڕێکخرا کە لەلایەن ژمارەیەک ڕاهینەرى شارەزاوە گوترایەوە و لە مەراسیمێکدا و بە بەشدارى ژمارەیەک لە بەرپرسانى ئەو قەزایە، بڕوانامەى بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانى خولەکەدا دابەشکرا.

×