بەرفراوانترین هەڵمەتی مەیدانی هۆشیاری لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدرا .

ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن بە هاوکاری تیمی (free dr) لە بەرواری ٣/٣/٢٠٢٠ هەڵمەتێکی بەرفراوانی هۆشیاریان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژێر چاودێری بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەنجام دا بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەو هاندانی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کە لە هەڵمەتەکەدا

- پۆستەری تایبەت بە خۆپاراستن ، لە مزگەوتەکان و شوێنە گشتیەکان هەڵواسرا
- بڵاوکراوەی تایبەت بە هۆشیاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر هاوڵتیانادا دابەشکرا
- کەرەستەی تایبەتی خۆپاراستن و پاککەرەوە بۆ مزگەوتەکان دابینکرا.
- پێدانی ڕێنمای خۆپاراستن و نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
- دەمامکی بێبەرامبەر لەو شوێنانەی پێویستن دابەشکرا .

جێگەی باسە هەڵمەتەکە شاری سلێمانی و کەرکوک و قەزای دوکان و چەمچەماڵی گرتەوە بەردەوامیش دەبین لە کارکردن لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان .

×